سورەت 70 · جوزء 29

سورة المعارج · 70:32

وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.

تەفسیر

ئەوانەی کە چاودێری ئەمانەتی -سپاردەی- خەڵکی دەکەن ودەیپارێزن لە سامان ونهێنی وشتی تر، وە ئەو پەیمانەی بەخەڵکیان داوە دەیبەنە سەر، خیانەت لە ئەمانەت ناکەن، وبەڵێن وپەیمانەکانیان ناشکێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە