سورەت 70 · جوزء 29

سورة المعارج · 70:11

يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ

ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبارو گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!

تەفسیر

لەو ڕۆژەدا ھەموو لایەک بەیەکتر نیشان دەدەرێن ویەکتریش دەناسن، بەڵام لەبەر سەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە ھەرکەس خەمی خۆیەتی وکەس لەکەس ناپرسێت، ئەوەى شایستەى چوونە نێو دۆزەخە ئاوات دەخوازێت بۆ ڕزگاربوونی لەو سزایە کوڕەکانی بکات بە قوربانی لەجێگای خۆی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة المعارج 70:11 · Tlawati