سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:95

ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.

تەفسیر

پاشان ئەو نەھامەتی ونەخۆشی ونەدارییەمان بۆ گۆڕین بە خێر وبەرەکەت وئەمن وئاسایش تاوەکو جارێکی تر ماڵ وسامان وژمارەیان زیادی کرد، وە ووتیان: ئەوەی دوچارمان بوو لەخێر وخۆشی وخراپە باوباپیرانیشمان ھەروا تووشی ناخۆشی وزیان بوونەوە بەڵام دوای ئەوە ڕزگاریان بوو، کەچی نەیانزانی ئەوەی دووچاریان بوو لەناخۆشی وناڕەحەتی بۆ پەند وەرگرتن بوو، وە ئەوەشی تووشی بوون لەخێر وخۆشی مەبەست لێی ئەوە بوو خوای گەورە کەمەندکێشیان بکات تاوەکو زیاتر لەسەرپێچی وگوناھ وتاوان ڕۆبچن، ئەو کات ئیتر لەناکاودا بۆ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن بەسزای سەخت گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی سزای لەو شێوەیە نەبوون وھەستیان پێ نەکردبوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە