سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:93

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ آسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍ كَافِرِينَ

جا شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.

تەفسیر

کاتێک ئەوان تیاچوون شوعەیبی پێغەمبەریان(سەلامی خوای لێ بێت) پشتی تێکردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی پەروەردگارم فەرمانی پێکردبووم کە پێتان بگەیەنم پێم گەیاندن، وئامۆژگاریم کردن بەڵام ئێوە ئامۆژگاریەکانی منتان وەرنەگرت، وەپابەندی ڕێنوماییەکانی من نەبوون، ئیتر چۆن دڵم تەنگ بێت بۆ گەلی بێباوەڕان، ئەو گەلەی سوور بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە