سورەت 7 · جوزء 9
سورة الأعراف · 7:89
قَدِ افْتَرَيْنَا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُمْ بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا اللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَعُودَ فِيهَا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ
به‌ڕاستی ئێمه درۆمان به‌ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ناو ئاینه‌که‌ی ئێوه، دوای ئه‌وه‌ی که خوا له ده‌ست (ئه‌و خورافاته) ڕزگاری کردین، ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئاینی ئێوه مه‌گه‌ر ویستی خوای په‌روه‌ردگارمانی له‌سه‌ر بێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمان فراوانه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، هه‌ر به‌خوا پشت و په‌نامان به‌ستووه، په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی.
تەفسیر
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئاین ودینەکەتان ئەوا درۆمان بۆ خوا ھەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین کە ئێوە لەسەر بتپەرستی وبێباوەڕین دوای ئەوەی خوای گەورە بەفەزڵ ومنەتی خۆی ڕزگاری کردین لێی، ڕاست ودورست نییە بۆمان بگەرێینەوە سەر ئاینی بەتاڵی ئێوە مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت و لە ڕەحمی خۆی بێ بەشمان بکات، چونکە ھەمووان لە ژێر ویستی ئەوداین، پەروەردگار ئاگاداری ھەموو شتێکە وزانستی ئەو ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، بەشێوەیەک ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، پشت وپەنامان ھەر خوای گەورەیە کە لەسەر ڕاستە ڕێگا دامەزراومان بکات، وە بمانپارێزێت لە ڕێگاکانی چوون بەرەو دۆزەخ، ئەی پەروەردگارمان بەھەق ودروست دادوەری بکە لەنێوان ئێمە وگەلە بێباوەڕەکەماندا ، خاوەنی ھەق وڕاستی و ستەم لێکراوانیش سەربخە بەسەر ستەمکارانی سەرسەختدا، چونکە تۆی - ئەی پەروەردگارمان- چاکترینی دادوەرانیت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە