سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:86

وَلَا تَقْعُدُوا بِكُلِّ صِرَاطٍ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِهِ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ وَاذْكُرُوا إِذْ كُنْتُمْ قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ ۖ وَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌ک دامه‌نیشن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوا قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ن له‌گرتنی ڕێبازی خواو بتانه‌وێت ڕێبازی خوا به‌لاری و له‌وێری پیشان بدرێت و پیاده بکه‌ن، یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که که‌م و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆرو به‌هێزی کردن، ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.

تەفسیر

لەسەر ڕێگاکاندا دامەنیشن ھەڕەشە لەو کەسانە بکەن کە ڕێبوارن وماڵ وسامانیان بەزۆر لێ بسێنن، وە مەبن بەڕێگر لەبەردەم ئاینی خوادا، لەبەردەم ئەوانەی کە مەبەستیانە رێگای ھەق وھیدایەت بگرنە بەر، وە ھەوڵیش مەدەن رێگای خوا بەلار وچەوتی نیشانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی نەیەنە سەری، باسی ئەو ناز ونعیمەتانە بکەن کەبەسەرتانەوەیە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن، کاتێک ژمارەتان کەم بوو خوای گەورە زۆری کردن ودەسەڵاتی پێدان، وە بیر بکەنەوە وتێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی خراپەیان لەپێش ئێوە لەسەر زەوی بڵاو کردەوە چۆن بوو، سەرەنجامیان تیاچوون ولەناو چوون بوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە