سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:79

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِنْ لَا تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ

(جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه‌) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.

تەفسیر

ئیتر کاتێک کە ساڵح بێ هیوا بوو لەوەی گەلەکەی بەدەم بانگەوازەکەیەوە بێن پشتی لێ هەڵكردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبووم پێم گەیاندن وتەبلیغم کردن، وە زۆریش بەخێرخوازی ئامۆژگاریم کردن وترساندمن لەسزای خوا، بەڵام ئێوە کەسانێکن ئامۆژگاریکارێک کەسوور بێت لەسەر ڕێنومایی کردنتان بۆ خێر وچاکە ودوور خستنەوەتان لە شەڕ وخراپە خۆشتان ناوێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە