سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:7

فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِمْ بِعِلْمٍ ۖ وَمَا كُنَّا غَائِبِينَ

ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.

تەفسیر

پاشان ئەوان چییان کرد و چۆنیان کرد ھەر ھەمووی بە عیلم و زانستی خۆمان دەگێڕینەوە بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوای گەورە، ئێمە بێگومان ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەیەکیان بووین، وە ھیچ شتێکی ئەوانمان لا نھێنی و شاراوە نەبووە، وە ھیچ کات و ساتێک ئێمە لەھیچ شتێکیان بێ ئاگا و نادیار نەبووین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە