سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:58

وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ۖ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ

وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دارو دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن.

تەفسیر

زەوی پاک وخاوێن بە فەرمانی پەروەردگاری خۆی ڕووەک وگیای بە تەواوی وجوانترین شێوە دەردەھێنێت، ھەر بەو شێوەیە باوەڕداریش وەک ئەو زەویە پاک وخاوێنە وایە گوێ بیستی ئامۆژگاری دەبێت وسوود وکەڵکی لێ وەردەگرێت، کارو کردەوەی چاکەی لێ وەبەردێت، وە ئەو زەویەش کەکڕێن وخوێدارە تەنھا ڕووەکی بێکەڵکی لێ دەڕوێت، ھەر بەو شێوەیە مرۆڤی بێباوەڕیش سوود لە ئامۆژگاری نابینێت، وە کاروکردەوەی چاکی لێ وەبەرنایەت کە کەڵکی لێ ببینێت، ھەر بەو شێوە جۆراو جۆرە ناوازەیە بەڵگەی ھەمە چەشنە دێنینەوە بۆ سەلماندنی ھەق وڕاستی بۆ ئەو کەسانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی خوا دەکەن، وە کوفر وناشکوری ناکەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە