سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:56

وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ

(خه‌ڵکینه‌) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی خەڵکینە بەگوناھ و تاوانەکانتان خراپەکاری لەزەویدا بڵاو مەکەنەوە، پاش ئەوەی خوای گەورە بە ناردنی پێغەمبەرەکانی بەتاعەت وگوێڕایەڵی تەنھا بۆ خۆی چاکی کرد وئاوەدانی کردەوە، وە ھەمیشە بەترس وئومێدەوە تەنھا لەو بپاڕێنەوە، ترسان لەسزا وتۆڵەکانی، ئومێدیش بە بەدەستھێنانی پاداشتەکانی، بێگومان ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە نزیکە لەکەسانی چاکەکارەوە، بۆیە ئێوەش بالەوانە بن کە میھرەبانی ئەو دەیانگرێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە