سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:51

الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ۚ فَالْيَوْمَ نَنْسَاهُمْ كَمَا نَسُوا لِقَاءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَجْحَدُونَ

ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی، جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانە ئەوانەن کە ئاینەکەیان کردە گاڵتەجاڕی و شتێکی بێ ھوودە، وە ژیانی دونیا بە زرق و برق و باقی خۆی ھەڵی خەڵەتاندن، لە ڕۆژی قیامەتیشدا خوای گەورە ئەوان لە بیر دەکات و فەرامۆشیان دەكات ، وە وازیان لێ دەھێنێت کە سزای سەخت بچەژن ھەروەک چۆن ئەوان لە دونیادا ڕۆژی قیامەتیان لە بیری خۆیان بردەوە و کاری بۆ نەکرد و خۆیان بۆ ئامادە نەکرد، وە باوەڕیان بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە نەبوو، وە بە عینادی و سەرکەشی خۆیان ئینکاریان دەکرد، لەکاتێکدا باش دەیانزانی کە ھەق و ڕاستە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە