سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:46

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ

له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌.

تەفسیر

لە نێوان ئەو دوو دەستەدا، دەستەی بەھەشتییەکان و دەستەی دۆزەخییەکان، بەربەستێکی زۆر بەرز ھەیە کە پێی دەڵێن: ئەعراف، لەسەر ئەو بەربەستە بەرزەوە کەسانێک ھەن کە چاکە و خراپەیان یەکسان و وەک یەک وان، ئەوانیش بەھەشتییەکان دەناسنەوە بەسەر وسیمای نورانی و ڕووی سپیان، وە دۆزەخییەکانیش دەناسنەوە بەسەر و سیما تاڵ و ڕووی ڕەشیان، ئەو خەڵکەی لەو نێوەندەدا ماونەتەوە وەک ڕێزگرتنێک بانگی بەھەشتییەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئاشتی و ئارامی بڕژێت بەسەرتاندا، لە کاتێکدا ھێشتا نەچوونەتەوە نێو بەھەشتەوە، بەڵام ئومێدیان بە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە ھەیە کە بچنە ناویەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە