سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:40

إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌هێناوه و خۆیان له ئاستیدا به‌گه‌وره داناوه‌، ئه‌وانه ده‌روازه‌کانی ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا وشتر ئه‌چێت به‌ناو کونی ده‌رزیدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه پاداشتی تاوانباران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێده‌سێنین.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی ئایەت و بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد و گوێڕایەڵ و ملکەچی نەبوون، وە لە ئاستیاندا خۆیان بە گەورە زانی و نائومێد بوون لە ھەموو خێر و چاکەیەک، بە ھۆی بێباوەڕیانەوە ھەرگیز دەرگاکانی ئاسمان ناکرێتەوە بۆ کارو کردەوەکانیان، وە بۆ گیان و ڕۆحیان ئەگەر مردن و وەفاتیان کرد، وە ھەرگیز ناچنە بەھەشتیشەوە تاوەکو ووشتر - کە گەورەترین ئاژەڵە- نەچێت بە کونی دەرزی دروماندا کە تەسکترین شتە، ئەمەش کارێکی مەحاڵە و ھەرگیز ڕوونادات، کەواتە دەست نادات ئەوانیش بچنە بەھەشتەوە، ئەم سزایەش خوای گەورە دایناوە بۆ کەسانێک کە گوناھ و تاوانەکانیان گەورەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە