سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:38

قَالَ ادْخُلُوا فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فِي النَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰ إِذَا ادَّارَكُوا فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَاهُمْ لِأُولَاهُمْ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ أَضَلُّونَا فَآتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِنَ النَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَٰكِنْ لَا تَعْلَمُونَ

(ئه‌وسا خوا فه‌رمانیدا) و فه‌رمووی: ده بچنه ڕیزی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه که پێش ئێوه هه‌بوون (له‌گومڕاکان) له‌ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاده‌کان له‌ناو دۆزه‌خدا، هه‌ر کاتێک هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک ده‌چنه ناوی نه‌فرین ده‌که‌ن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موویان کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌سه‌ریه‌کدا ده‌درێن له ناویدا، شوێنکه‌وته‌کان ڕوو به‌گه‌وره‌کانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاکرد، ده تۆش له‌ناو دۆزه‌خدا سزای دوو به‌رامبه‌ریان بده‌!! (خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی): بۆ هه‌موو لایه‌ک (سزاو تۆڵه‌) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه پێی نازانن.

تەفسیر

فریشتەکان پێیان وتن: -ئەی بتپەرست و موشرکینە- بڕۆنە ڕیزی ئەو گەل و نەتەوانەی کە پێش ئێوە لە مرۆڤ و جنۆکەکان لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی مردن و ڕۆشتن لەگەڵ ئەوانەدا بڕۆنە ئاگری دۆزخەوە، ئەوجا ھەر ئوممەت و گەلێک دەچێتە ناو دۆزخەوە نەفرین لەو ھاوبیرانەی خۆیان دەکەن کە پێش ئەوان چوونەتە دۆزەخەوە، تاکاتێک ھەموویان لەوێ پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئەوانەی کۆتا جار دەچنە ناویەوە کە گێژ و کاڵفامەکانن، ئەوانەی شوێن گەورەکانیان کەوتوون، بەگەورە و سەرکردەکانیان دەڵێن کە پێش ئەوان چووبونە دۆزخەوە : ئەی پەروەردگارمان ئەو گەورە و سەرکردانە بوون کە لە دونیادا ئێمەیان گومڕا کرد و لەسەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی لایانداین، دەسا تۆیش دوو بەرامبەر سزایان بدە لەبەر ئەوەی گومڕایی و سەرلێشێوانیان بۆ ئێمە جوان و ڕازاوە کرد، خوای گەورەش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت: بۆ ھەردوولاتان سزای دوو بەرامبەر ھەیە، بەڵام ئێوە ئەوە نازانن و ھەستی پێ ناکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە