سورەت 7 · جوزء 8
سورة الأعراف · 7:28
وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
کاتێکیش (بێ باوه‌ڕان) تاوان و گوناهێک ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن: باو‌و باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و خوای گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین!! پێیان بڵێ: (نه‌خێر وانییه) چونکه به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ نادات، چۆن (جه‌ساره‌ت ده‌که‌ن) و شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا که نازانن وتویه‌تی یان نا.
تەفسیر
ئەگەر ھاتوو بتپەرست و موشریکەکان کارێکی زۆر ناشیرین و ناپەسەندیان ئەنجامدا وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە و تەواف کردن بەدەوری ماڵی خوادا بە ڕووتی و ھەندێک شتی خراپی تر، بڕوبیانوو بەوە دەھێننەوە کە باوباپیرانی خۆیان دیوە بەو شێوەیەیان کردووە، وە خوا فەرمانی پێکردوون ئاوا بکەن، جا - ئەی موحەممەد- تۆیش لە وەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی خوای گەورە فەرمان ناکات بە خراپە و گوناھکردن، بەڵکو ڕێگری لێ دەکات، ئیتر - ئەی بتپەرست و موشریکینە- چۆن شتێکی ناھەق دەڵێن و شتی نەشیاو ھەڵدەبەستن بە ناو خوداوە کە ئاگاتان لێ نییە و هەمووی درۆ و دەلەسە و بوھتانە؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە