سورەت 7 · جوزء 8

سورة الأعراف · 7:22

فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ

ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه‌، (ناچار به‌په‌له‌) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه‌؟!

تەفسیر

پاشان بە فڕوفێڵ و مەغرور کردن لەو پلە و پایەیە کە ھەیانبوو ھێنانیە خوارەوە، جا کاتێک لە بەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لێی بخۆن ئیتر شەرمەنگا و عەورەتیان وەدەرکەوت، بە پەلە بە گەڵای درختەکانی بەھەشت خۆیان داپۆشی، پەروەردگاریان بانگی کردن و پێی فەرموون: ئایا من ڕێگریم نەکرد لەوەی بەری ئەو درەختە بخۆن؟ وە ئاگادارم نەکردن و پێشم نەوتن: بێگومان شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا و دیارە و لەخشتەتان نەبات و نەتان خەڵەتێنێت؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە