سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:176

وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ ۚ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه‌) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه‌، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه‌.

تەفسیر

ئەگەر بمانویستایە کە سوود لەم ئایەت و نیشانانە ببینێت ئەوا بەو ئایەتانە پلەمان بەرز دەکردەوە، بەوەی کاری پێ بکردنایە و لە دونیا و دواڕۆژدا پلەی بەرز دەبوویەوە، بەڵام ئەوەی ھەڵبژارد کە سووک و ڕسوای دەکات، بۆیە مەیلی شەھوەت و خۆشیەکانی دونیای کرد، فەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژیدا، وە شوێن ھەواو ئارەزوەکانی کەوت لە ھەڵبژاردنی باتڵ و ناھەقیدا، جا نمونەی ئەو جۆرە کەسانە لە سوور بوونیان لەسەر ژیانی دونیا وەک نمونەی ئەو سەگە ھارە وایە کە لەھەموو کاتێکدا ھەڵپە دەکات و زمانی دەردەھێنێت، ئەگەر تاری بنێیت زمان دەردەھێنێت، وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنیت ھەر زمان دەردەھێنێت، ئەو نمونەی کە باسکرا وەک نمونەی ئەو گەلە ستەمکارە وایە کە باوەڕیان نیە بە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە و بەدرۆیان دادەنێن، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆکانەیان بۆ بگێڕەوە، بە ئومێدی ئەوەی بیربکەنەوە و واز بھێنن لەو گومڕایی و بەدرۆزانینەی کە لەسەرین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە