سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:171

۞ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.

تەفسیر

- ئەی موحەممەد - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کە کێوی طورمان لە بن ھێنا وە بەرزمان کردەوە بەسەر بەنوئیسرائیلدا کاتێک ئەوەی لە تەوراتدا بوو ڕازی نەبوون پێی، ئەو کاتە کێوەکە وەک پارچە ھەورێک بوو بەسەر سەریانەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە دەکەوێت بەسەریاندا، ئەو کات پێیان وترا: ئەو فەرمان و بڕیارانەی کە پێمانداون تون بیانگرن و کاریان پێ بکەن، وە ھەرچیشی تێدایە لەو حوكمانەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت و بەرنامەی ژیانتان لەیادتان بێت وکاری پێ بکەن و پشتگوێی نەخەن، بەئومێدی ئەوەی خۆتان بپارێزن و لەخواناسان بن ئەگەر کارتان پێکرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة الأعراف 7:171 · Tlawati