سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:164

وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ اللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ۖ قَالُوا مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

(دیاره که هه‌ندێک له‌و جوله‌کانه فه‌رمانی خوایان شکاندووه‌، به‌هه‌ر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوه‌، بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له پیاو چاکانیان که‌وتوونه‌ته ئامۆژگاری کردنی ده‌ست درێژکاران) که‌چی کاتێکیش ده‌سته‌یه‌ک له‌وان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری که‌سانێک ده‌که‌ن که خوا هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه‌، یان سزاده‌ریانه به‌سزایه‌کی توند ( له وه‌ڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابه‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و به‌و هیوایه ئه‌وان له خوا بترسن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کۆمەڵێک لەوان ڕێگری ئەو کارەیان لێکردن وە ھۆشداریان پێدان، دەستەیەکی تر لەوان بەوانیان وت: بۆچی ئێوە ئامۆژگاری کەسانێکی وادەکەن، کە خوای گەورە بە ھۆی ئەنجامدانی گوناھەکانیانەوە لە دوونیا لەناویان دەبات، یان لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی زۆر توندیان دەدات؟ ئامۆژگاریەکەرەکانیش وتیان: ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەوەیە لای خوای گەورە بیانویەکمان ھەبێت کە ئەو فەرمانەی پێی کردوین، فەرمان بەچاکە وڕیگری لە خراپە بکەین، تاوەکو پەروەردگار لەبەر وازھێنانمان لەوەھا کارێک ئیمەش سزا نەدات ونەمانگرێت، وە بەڵکو ئەوانیش سودێک لەو ئامامۆژگاریانە وەربگرن و وازبھێنن لەو گوناھو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە