سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:150

وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰ إِلَىٰ قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ابْنَ أُمَّ إِنَّ الْقَوْمَ اسْتَضْعَفُونِي وَكَادُوا يَقْتُلُونَنِي فَلَا تُشْمِتْ بِيَ الْأَعْدَاءَ وَلَا تَجْعَلْنِي مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ

جا کاتێک موسا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی (زانی بووی خه‌ریکی گوێره‌که په‌رستین) زۆر به‌توڕه‌یی و په‌ستی و غه‌مباریه‌وه وتی: به‌ڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیه‌کی خراپی منتان کرد، ئه‌وه په‌له‌تان کرد له واده‌ی په‌روه‌ردگارتاندا؟ (ئیتر له‌داخی ئه‌و لادان و سه‌رگه‌ردانیه‌) تابلۆکانی (ته‌ورات)ی فڕێداو په‌لاماری قژی (هاروون)ی برای داو ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خه‌تای من نه‌بوو، من زۆر هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسه‌ندم، خه‌ریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) که‌وابوو دوژمنانم پێ شاد مه‌که و له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاردا حسابم بۆ مه‌که‌.

تەفسیر

کاتێک موسی لە گفتوگۆ وموناجاتەکەی لە کێوی طور لەگەڵ پەروەردگاری بەتوڕەیی وخەم وخەفەتێکی زۆرەوە گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی، کاتێک بینی کەخەریکی گوێرەکە پەرستنن، ووتی: - ئەی گەلەکەم - بێگومان دوای ڕۆيشتنی من ئێوە جێنیشینێکی زۆر خراپ بوون، کە دەبێتە ھۆی تیاچوون وسەرگەردانیتان، ئایا بێزار بوون لەچاوەڕوانی کردنم ودەستتان کرد بە گوێرەکە پەرستن؟! ئەوە بوو موسی ئەو تەختە ولەوحانەی کەتەوراتی تێدا نوسرابوو لەتوڕەیی وخەم و خەفەتدا ھەمووی فڕێدان، وە سەر وڕیشی ھارونی برای ڕاکێشا لەبەر ئەوەی لەناویاندا مابوویەوە، کەچی ڕێگری نەکردن لەگوێرەکە پەرستی، ھارون بیانوو پۆزشی بۆ موسی ھێنایەوە ولەسەرخۆی بۆ ڕاکێشانی عەتف وسۆزی براکەی پێی ووت: ئەی كوري دایکم گەلی بەنی ئیسرائیل وایانزانی لاوازم بۆیە زەلیلیان کردم، وە نزیک بوو بیشم کوژن، بۆیە سزام مەدە بە شتێک کە دوژمنەکانم دڵخۆش بکات، وە بەھۆی توڕەییت لێم مەمخەرە ڕیزی ئەو گەلە ستەمکارەی کە گوێرەکەیان لەبری خوا پەرست.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە