سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:143

وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَٰكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ

جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه‌، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه‌، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشیدا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه‌) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

تەفسیر

وە کاتێک موسی ڕۆیشت بۆ گقتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگاریدا بۆ ئەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بۆی، کە تەواوکردنی چل شەوەکە بوو، پەروەردگار قسەی لەگەڵ کرد وموسی گوێی لەقسەی ئەو بوو، کە فەرمانی پێکرد بەھەندێ شت ووڕیگریشی کرد لەھەندێکی تر لەگەڵ باسکردنی ھەندێ شتی تر، موسی زۆر حەزی لەبینینی پەروەردگاری کرد، بۆیە داوای لێکرد کە تەماشای بکات وبیبینێت، خوای گەورەش (جل جلالە) وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: لە ژیانی دونیادا تۆ من نابینیت، چونکە تۆ توانای ئەوەت نیە، بەڵام تەماشای ئەو کێوە بکە من خۆم پیشانی ئەو دەدەم جا ئەگەر ئەو توانی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە وکاریگەر نەبوو پێی، ئەوا تۆیش دەتوانیت من ببینیت، خۆ ئەگەر لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو ئەوا تۆ لەدونیادا من نابینیت، جا کاتێک خوای گەورە خۆی پیشانی کێوەکە دا لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو، موسایش لەھۆش خۆی چوو کەوتە سەر زەوی، وە کاتێک ھاتەوە ھۆش خۆی لەوەی دووچاری بوو بوو، پاڕایەوە لەخوا و ووتی: پاکوبێگەردی بۆ تۆ - ئەی پەروەردگارم - لەھەرچی نەنگی وکەموکورتیەک کە شایستەی تۆ نەبێت، ئێستا من تەوبەم کردو گەڕامەوە بۆ لای تۆ لەوەی کە داوام لێ کردیت کە تۆ ببینم لە دونیادا، ومن یەکەمین كەسم لەباوەڕدارانی ناو گەلەکەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة الأعراف 7:143 · Tlawati