سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:135

فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَىٰ أَجَلٍ هُمْ بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ

جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران).

تەفسیر

کەچی کاتێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن پێش ئەوەی بەتۆفان لەناویان ببەین کەچی ئەو پەیمان وبەڵێنەی دابویان لەگەڵ خۆیاندا کە باوەڕ بھێنن وبەنو ئیسرائیل بنێرن وئازادیان بکەن شکاندیان وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، وە ڕێگریشیان کرد لەناردنی بەنو ئیسرائیل لەگەڵ موسادا (سەلامی خوای لێ بێت).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە