سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:133

فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ وَالْجَرَادَ وَالْقُمَّلَ وَالضَّفَادِعَ وَالدَّمَ آيَاتٍ مُفَصَّلَاتٍ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ

جا ئێمه‌ش به‌ڵای لافاوو کولله و ئه‌سپێ و بۆقی جۆراو جۆرو خوێنمان نارده سه‌ریان له کاتێکدا ئه‌وانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون بوون (له‌سه‌ر تاوانباریان)، که‌چی ئه‌وان هه‌ر لووت به‌رزیان کردو خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی، به‌ڕاستی قه‌ومێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.

تەفسیر

ئەمجا ئێمەش تۆفان وبارانێکی بەلێزمە وکوللەیەکی زۆرمان ناردە سەریان بۆ لەناو بردنی کشتوکاڵ وبەروبوم کیڵگەکانیان، ئەوە کیڵگەکانیان لەناو چوون وبەروبومەکانیشیان کوللە وێرانی کردن، وە ھەروەھا کێچ وگەنە وئەسپێمان ناردە سەریان کەدووچاری کشتوکاڵەکانیان دەبوو زیانی پێدەگەیاندن وە ھەروەھا ئازاری بە سەر ومووی مرۆڤ دەگەیاند، وە بۆقیشمان ناردە سەریان کە قاپ وکاسە ودەفرەکانیانی پڕ کردبوو، وە ھەرچی خواردنیان ھەبوو خراپی کردبوو، وە جێگای خەوتنیانی لێ تێکدابوون، وە خوێنیشمان بۆ ناردن بەجۆرێک ھەرچی کانی و ڕوباریانە ئاوەکانیان بووبن بەخوێن، ھەموو ئەمانە ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ولێک جودان کە ھەندێکیان بەدوای ھەندێکی تریاندا ھاتن، لەگەڵ ھەموو ئەوەی توشیان بوو لەو سزا وناڕەحەتیانە کەچی زیاتر یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بەخوای گەورە وبەوەیش کە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) ھێنابووی بۆیان، بەڕاستی ئەوان گەلێکی گوناھبار ولەخوا یاخی بوون، وە دەستیان ھەڵنەگرت لەباوەڕی پڕوپوچی خۆیان، وە ڕێنوینی نەکران بۆ لای ھەق وڕاستی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە