سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:131

فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَٰذِهِ ۖ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَىٰ وَمَنْ مَعَهُ ۗ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

جا ئه‌وانه کاتێک خێرو چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موساو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.

تەفسیر

دەستە وتاقمەکەی فیرعەون کاتێک کە ھەرزانی وخۆشگوزەرانی وبەروبومی چاکیان بۆ ھاتبا لەبری ئەوەی سوپاسی خوا بکەن دەیانووت: ئەوە خۆمان شایستەی ئەو ناز ونیعمەتانەین وھۆی خۆمانە، خۆ ئەگەر تووشی گرانی وقات وقڕی نەخۆشی و ماڵوێرانی وئەم جۆرە شتانە ببونایەتەوە دەیانووت: ئەوە لەبەر شوومی موسی وئەو کەسانەیە کەلەگەڵ ئەودان لەبەنو ئیسرائیل كە باوەڕیان ھێناوە، لەڕاستیدا ئەوەی توشیان بووە ھەر ھەمووی بە قەدەر وئەندازەگیری خوای گەورەیە، نە ئەوان و نە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەستیان نییە تێیدا، بەڵکو ھێندە ھەیە موسی نزای لێ کردن لای خوای گەورە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەوە نین، بۆیە دەیدەنە پاڵ غەیری خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە