سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:117

۞ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ

ئێمه‌ش نیگامان نارد بۆ موسا که دارعه‌ساکه‌ت فڕێ بده‌، جا ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر که فڕێیدا) ئه‌و فڕو فێڵه‌ی که ده‌یانکرد هه‌مووی هه‌ڵلووشی.

تەفسیر

خوای گەورە وەحی کرد بۆ موسای پێغەمبەر وقسە لەگەڵ کراوی خۆی، (سەلامی خوای لێ بیت) وپێی فەرموو : - ئەی موسی - گۆچانەکەت بھاوێژە، موسایش ھاویشتی، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکەی بوو بە مارێک وھەرچی ئەو گوریس وگۆچانانەی کە ئەوان لەوکاتەدا بەکاریان دەھێنا وخەڵکیان پێ چەواشە کردبوو کە گوایە مار وئەژدیھان ھەمووی ھەڵوشی وقوتی دان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە