سورەت 7 · جوزء 9

سورة الأعراف · 7:115

قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ

ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی موسا، یان ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ست به‌کار ده‌بیت و دایده‌به‌زێنیت یان ئێمه ده‌ستبه‌کار ده‌بین هه‌میشه دایده‌به‌زێنین.

تەفسیر

جادوگەرەکانیش بەوپەڕی متمانە بەخۆ بوونەوە کە سەردەکەون بەسەر موسادا، بەخۆبەزلزانین ولەخۆبایی بوونێکەوە ووتیان : - ئەی موسی - یان تۆ دەست پێ بکە بەوەی کەچیت دەوێت فڕێی بدە، یان ئێمە چیمان پێیە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە