سورەت 68 · جوزء 29

سورة القلم · 68:7

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه‌، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە ئەو کەسەی گومڕا بووە وڕێگای ڕاستی الله ی وون کردووە -سبحانه وتعالى-، وە زاناترە بە ئەو کەسەیشی کە ڕێگای ڕاست وھیدایەتی گرتۆتە بەر، ئەو دەزانێت ئەوە ئەوانن گومڕابوون، وە ئەوە تۆیت لەسەر هیدایەت وڕێنوێنیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە