سورەت 68 · جوزء 29

سورة القلم · 68:48

فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُنْ كَصَاحِبِ الْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه‌، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره‌) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه‌...

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- ئارام بگرە لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگارت وردە وردە بەرەو تیاچوون دەڕۆن ئەمیش بەمۆڵەت وماوە پێدانیان، نەکەیت وەک ھاوەڵی نەھەنگەکە بیت (مەبەست یونس پێغەمبەرە -علیه السلام- کە ئارامی نەگرت وبێزار بوو لە گەلەکەی وبەجێیانی ھێشت) وە کاتێکیش ھاواری برد بۆ لای پەروەردگاری وبانگی کرد، لە سێ ناڕەحەتیدا بوو: ناڕەحەتی تاریکی شەو، وتاریکی دەریا، وتاریکی ناو سکی نەھەنگەکە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە