سورەت 68 · جوزء 29

سورة القلم · 68:17

إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ

به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه‌، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.

تەفسیر

ئێمە ئەو بت پەرست موشریكانەمان تاقیکردەوە بە وشكەساڵی و-قات وقڕی- برسێتی، ھەروەک چۆن خاوەن باخەکانمان تاقیکردەوە، کاتێک کە سوێندیان خوارد بەرەبەیان زوو بچن بەرەکەی لێبکەنەوە هەتاوەكو بەشی ھەژارانی لێنەدەن (ئەو باخانە ھی پیاوێکی خێرۆمەندی چاک بوو، تا خۆی لەژیاندا بوو ھەمیشە یارمەتی ھەژارانی لێدەدا، بەڵام کاتێک کە مرد وکوڕەکانی ھاتن بەو شێوەیە نەمان وخێریان لێ نەدەکرد).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە