سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:5

وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ

سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.

تەفسیر

بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەچراخانی (جوانی ودرەوشاوەیی ئەستێرەکان) ڕازاندووەتەوە، وبەم ئەستێرانەش تیربارانی شەیتانەکانی پێدەکەین (ئەوانەیان کە دەیانەوێت نھێنیەکانی گەردوون لە فریشتەکان بدزن لە ئاسمانەکان)، وە سزای سوتێنەر وسەختمان بۆ ئەمانە ئامادەکردوون (لە ڕۆژی دواییدا).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە