سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:27

فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَٰذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تَدَّعُونَ

کاتێك بینیان ئه‌و به‌ڵێنه خواییه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه‌، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌کرێت، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که‌پێتان ده‌درا.

تەفسیر

كاتێك ئەو بەڵێنەی پێیان درا هاتەدی، وبەچاوی خۆیان لەنزیكترین كاتدا كە ڕۆژی قیامەتە ئەو سزایەیان بینی، ڕوومەت وڕووخساری بێباوەڕان بە الله -سبحانه وتعالى- گۆڕا وڕەش بوو، وە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەوە بوو لە دونیادا داواتان دەكرد وبۆ هاتنی پەلەتان بوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە