سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:23

قُلْ هُوَ الَّذِي أَنْشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۖ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه‌، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکە بێباوەڕانە بڵێ: ھەر پەروەردگارە کە ئێوەی بەدیھێناوە وگوێ پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە ببیستن، وچاو پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە ببینن وتێبڕوانن، ودڵی پێبەخشیوون بۆئەوەى بەهۆیەوە بیر بکەنەوە وهزرتان بەکاربهێنن، لەبەرامبەریشدا کەمتان ھەیە سوپاس وشوکری زاتی اللە بکات -سبحانه وتعالى- لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە