سورەت 67 · جوزء 29

سورة الملك · 67:21

أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ۚ بَلْ لَجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ

یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه‌؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!

تەفسیر

یاخود کێیە ئەو کەسەی کە ڕزق وڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوای گەورە لێتان بگرێتەوە؟! نا، بەڵکو ئەوانە ڕۆچوون لە گومڕایی وسەرکەشی وخۆبەگەورەزانین ودوورە پەرێزی وپشتکردن لە هەق.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە