سورەت 65 · جوزء 28
سورة الطلاق · 65:12
اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا
خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.
تەفسیر
اللە ئەو زاتەیە کە ھەر حەوت ئاسمانەکەی بەدیھێناوە، وە بە وێنەی ئەوانیش زەوی بەدیھێناوە (بەحەوت چین)، وە لە نێوانیاندا فەرمانە كەونی و شەرعییەكانی اللە تەعالا دادەبەزێت، تا بزانن پەروەردگار دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بە زانست و زانیاری خۆی ئاگاداری ھەموو شتێکە، وە هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە ئاسمانەكان و زەویدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە