سورەت 65 · جوزء 28

سورة الطلاق · 65:10

أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا ۚ قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا

له قیامه‌تیشدا خوا سزای به‌ئێش له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ ئاماده‌کردوون، ده‌ی کاواته ئه‌ی ڕۆشنبیره‌کان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه‌...

تەفسیر

لە دوارۆژیشدا اللە تەعالا سزایەکی زۆر سەختی بۆ ئامادەکردوون، کەواتە لە خوا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت - ئەی ئەو کەسانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن و باوەڕتان هێناوه بە الله تەعالا و بە پێغەمبەرەكەی- و فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكەن و دوور دەكەونەوە لە ڕێگرییەكانی، تاوەكو ئەوەی دووچاری گەلانی پێشوو بووە دووچاری ئێوەیش نەبێت، دڵنیابن کە اللە تەعالا قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە، سەرەنجامی خراپی گوناهـ و تاوان و سەرپێچییەكانی خۆیتان بیر دەخاتەوە، لە گەڵ چاكی و باشی سەرەنجامی تاعەت و گوێڕایەڵییەكانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە