سورەت 65 · جوزء 28
سورة الطلاق · 65:1
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ۚ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ۚ لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر خۆت ویستت یان كەسانێك لە ئوممەتەکەت ویستیان ژنەكانیان تەڵاق بدەن با لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا تەڵاقیان بدەن (واتە ئەو کاتەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە پاک بووەتەوە، وە لەو پاکیەیشیدا پیاو نەچووبێتە لای)، پاشان عیددەی (ژنەکانتان) بە وردی بژمێرن، بۆ ئەوەى بتوانن ئافرەتەکانتان بگەڕێننەوە ئەگەر ویستتان، وە لە اللە تەعالا بترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانى و خۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێکراوەکانى، وە لەپاش تەڵاقدانیان ئەو ژنانە دەرمەکەن تا عیددەکانیان تەواو دەبێت، وە با ئەو ژنانەش لە ماڵەکانیان دەرنەچن (چونکە لەو ماوەیەدا مافی مانەوەی لەماڵدا لەسەر مێردەکەیەتی) مەگەر کاتێک کە کارێکی خراپ و نەشیاو ئەنجام بدەن (وەک زینا و کاری نەشیاوی تر، ئەو کاتە ئەگەر وابوو با بچێتە لای مەحرەمێکی خۆی) ئا ئەوە سنووری اللە تەعالایە لەبارەی تەڵاقەوە، جاھەر کەسێک سنووری ئەو ببەزێنێت ئەوە ستەمی لە خۆی کردووە، چونكە بە دەستی خۆی خۆی تووشی هەلاكەت كردووە بە هۆی سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار، جا تۆ چوزانیت دوای تەڵاقدان چی ڕوو دەدات، پێ دەچێت پەروەردگار کارێکی وا پێش بھێنێت ئەو ژن و مێردە لەو ناتەباییەی نێوانیان پەشیمان ببنەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر تەڵاقێکی وا ڕوویدا با لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرنەچن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە