سورەت 61 · جوزء 28
سورة الصف · 61:2
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه بۆچی شتێک دهڵێن و ئهنجامی نادهن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟
تەفسیر
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە بە الله تەعالا، بۆچی ئەوەی ئەیڵێن ئەنجامی نادەن و کاری پێ ناکەن، بۆچی دەڵێن: فڵان كارمان كردووه، كەچی لەواقیعیشدا نەیشتان كردووە؟ وەك ئەوەی كەسێكتان بڵێ: بەشمشێرەكەم جەنگاوم و لە بێباوەڕانم داوە، كەچی بەشمشێرەكەی نەجەنگاوه و لە كەسیشی نەداوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە