سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:99
وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۗ انْظُرُوا إِلَىٰ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).
تەفسیر
ھەر زاتی اللەیە کە لەھەورەکانی ئاسمانەوە باران دەبارێنێت؛ وە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی پێ دەڕوێنین، پاشان لەویشەوە سەوزە گیا وگوڵ وگوڵزار ودرەختەکانی لێ دەڕوێنین، لەویش چەندین دانەوێڵەی کەڵەک بوو لەسەر یەک لێ پەیدا دەکەین، وەک دانەی ناو گوڵە گەنمەکان، وە لەگوڵی دارخورمایشەوە ھێشووی چڕ‌وپڕ وشۆڕەوە بوو دەڕوێنین، کە کەسانی دانیشتوو وڕاوەستاو دەتوانن دەستی پێ بگەیەنن، ھەروەھا چەندان باخی ڕەزە مێویان بۆ دەڕوێنین، لەگەڵ زەیتون وھەنار کە گەڵاکانیان ھاوشێوەی یەکترن، بەڵام بەروبوم وتام وچێژیان لەیەک جیاوازن، جا ئەی خەڵکینە جوان بڕوانن وتێڕامێنن لە بەروبومەکانیان لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە، تاکاتی پێگەیشتن ولێکردنەوەیان، بزانن کێ ئەم ھەمووە گۆڕانکاریانە دەخولقێنێت؟! بێگومان لەوانەی کە باسمانکردن گەلێک نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ گەل وھۆزێک کەباوەڕیان بەخوا ھەیە، ئەوانە سوود لەم بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە