سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:76

فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا ۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ

ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌، کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم.

تەفسیر

جا کاتێک تاریکی شەوداھات وسەیرێکی ئاسمانی کرد وئەستێرەیەکی بینی، ووتی: ئەمە پەروەردگاری منە، جا کاتێک ئەستێرەکە ئاوا بوو، لەچاو وون بوو، ووتی: من ئەوەی ئاوا بێت ولەچاوو وون بێت خۆشم ناوێت، چونکە پەرستراوی بەھەق ئەوەیە کە ھەمیشە ئامادەیە وئاوا نابێت و لەچاو وون نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە