سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:53
وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لِيَقُولُوا أَهَٰؤُلَاءِ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ بَيْنِنَا ۗ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِرِينَ
ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ندێکیان به هه‌ندێکیان تاقیده‌که‌ینه‌وه (کێشه بۆ یه‌کتر دروست ده‌که‌ن، ده‌بنه به‌ڵا بۆ یه‌کتر، یاخود هه‌ندێک هه‌ژار ده‌که‌ین و هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائه‌وانه خوا ڕێزی لێناون له‌ناوماندا؟! (ئه‌و هه‌ژارو داماوانه که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خوا هه‌ڵیانبژێرێت و هیدایه‌تیان بدات) ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران؟
تەفسیر
ھەر بەو شێوەیە فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بەشێوەیەکمان لێکردوون کە لەبەدەست ھێنانی بەش ونسیبیان لە ژیانی دونیا جیاوازبن، ھەندێکیانمان دەوڵەمەند کردووە وھەندێکی تریشیان ھەژار، بەو شێوەیە تاقیان دەکەینەوە تاوەکو ئەوانەی بێباوەڕە دەوڵەمەندەکان بە باوەڕدارە ھەژارەکانیان دەووت: ئایا خوای گەورە فەزڵی ئەو ھەژارە باوەڕدارانەی داوە بەسەر ئێمەدا بەباوەڕەکەیان، ئەگەر بھاتبایە ئەو باوەڕ بەخوا خێری تێدا بووایە ئەوان لەبەدەستھێنانی پێش ئێمە نەدەکەوتن، چونکە ئێمە شایستەتر بووین پێی، ئایا خوای گەورە زاناتر نیە بەوانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی دەکەن؟! خوای گەورە سەرکەوتویان دەکات لە باوەڕ وئیمان ھێنان، وە بێگومان ھەر ئەو زاتە زاناتر وشارەزاترە لەبێباوەڕان کە سووک وڕیسوایان دەکات وباوەڕ ناھێنن؟ بەڵێ بێگومان خوای گەورە لەوان زاناتر وشارەزاترە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە