سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:5
فَقَدْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنْبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ
کهوابوو بێگومان ئهوانه کاتێک ئهو حهق و ڕاستیهیان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنهکرد، جا له ئایندهدابۆیان دێت و پێیان دهگات ههواڵی ئهوهی که ئهوان گاڵتهیان پێدهکرد.
تەفسیر
ئەوان ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایانە ئەوا پێشتر پشتیان ھەڵکرد لەشتێک کە لەوان ڕوون وئاشکرا ودیارترە، ئەوان بێباوەڕ بوون بەو قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی وبەدرۆیان زانی، جا لەمەودوا دەزانن ئەوەی کە گاڵتە ولاقرتێیان پێ دەکرد ھەق وڕاستە، کاتێک بەچاوی خۆیان سزای سەختی دۆزەخ دەبینن لەڕۆژی دواییدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە