سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:28

بَلْ بَدَا لَهُمْ مَا كَانُوا يُخْفُونَ مِنْ قَبْلُ ۖ وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ

نه‌خێر ڕاست ناکه‌ن و بڕواناهێنن، بێگومان ئه‌وه ئاواتێکی ئه‌سته‌مه‌، هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وه و پیلانانه‌ی که پێشتر ده‌یانشارده‌وه‌، ئێستا وائاشکرا بووه بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

تەفسیر

ئەو خۆزگە وئاوات خواستنەیان بەو شێوەیەش نیە وڕاست ناکەن گوایە ئەگەر بگەڕێنرانایەتەوە بۆ ژیانی دونیا باوەڕیان دەھێنا وموسڵمان دەبوون، بەڵکو ئەوەی کە دەیانشاردەوە بۆیان دەرکەوت کە ڕاست ناکەن کاتێک دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا ھاوەڵ بۆ خوا دانانێین، ئەویش بەوەی کاتێک ئەندامەکانی لاشەیان شایەتیان لەسەر دەدەن، خۆ ئەگەر بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی دونیا ئەو کاتە دیسان جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوان درۆ دەکەن لەو پەیمان وبەڵێنەی کە دەیدەن ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوا باوەڕ ناھێنن وموسڵمان نابن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە