سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:25
وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ۖ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۚ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا ۚ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوكَ يُجَادِلُونَكَ يَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ
هه‌ندێکیش له‌و (بێ باوه‌ڕانه) گوێت بۆ ده‌گرن (له‌کاتی خوێندنی قورئاندا، به‌ڵام چونکه مه‌به‌ستیان نیه شوێن حه‌قیقه‌ت بکه‌ون) ئێمه په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر دڵیان‌دا له تێگه‌یشتنیان بۆ قورئانه‌که و گوێمان سه‌نگین و گران کردوون (وه‌ک ئه‌وه وایه که نه‌بیستن) ئه‌گه‌ر هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کیش هه‌یه بیبینن ئه‌وان بڕوای پێناکه‌ن، هه‌تا کاتێکیش که دێن بۆ لات ده‌یکه‌نه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ، سه‌رئه‌نجام خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه هیچ نیه بێجگه له داستانی پێشینان نه‌بێت!!
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر ھەرکاتێک تۆ کە قورئان دەخوێنیتەوە ھەندێک لە ھاوەڵ بڕیاردەر وموشریکەکان گوێت لێدەگرن، بەڵام ھیچ سوود وکەڵکیشی لێ وەرناگرن، چونکە لەبەر سەرسەختی وعینادیان پەردەمان ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا تاوەکو لێی تێ نەگەن، وە لەبەر لاری ولاساریان گوێەکانیشمان کەڕ کردون تاوەکو ھیچ خێرێکی پێ نەبیستن، وە ھەرچەند بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایش بەچاوی خۆیان ببینن باوەڕی پێ ناھێنن، تەنانەت ئەگەر بێنە لایشت بە بەڵگە پووچ وبەتاڵەکانیان دەست دەکەن بە دەمەقاڵی وچەلەحانی دژ بەو ھەق وڕاستیەی کە تۆ بۆتت ھێناون، وە دەڵێن: ئەوەی کە تۆ ھێناووتە ھەر ھەمووی پاش ماوەی کتێب وپەرتووکە پێشووەکانە ولەوانتەوە وەرگرتوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە