سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:2

هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ طِينٍ ثُمَّ قَضَىٰ أَجَلًا ۖ وَأَجَلٌ مُسَمًّى عِنْدَهُ ۖ ثُمَّ أَنْتُمْ تَمْتَرُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!

تەفسیر

پاکوبێگەردی بۆ ئەو خوایەی کە لە لەگڵ دروستی کردوون –ئەی خەڵکینە -کاتێک باوکە ئادەمتانی لێ دروستکرد(سەلامی خوای لێ بێت)، پاشان بڕیاریدا ماوەیەک بۆ ژیانی دونیا بمێننەوە، وە ماوەیەکی تریشی دیاری کرد کە ھیچ کەس نایزانێت تاوەکو لەڕۆژی دواییدا زیندووتان کاتەوە، کەچی پاش ئەوەش ئێوە بەگومانن لەدەسەڵاتی خوای گەورە کە زیندووتان کاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە