سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:164

قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

هه‌روه‌ها بڵێ: ئایا ڕه‌وایه من جگه له خوا بگه‌ڕێم په‌روه‌ردگارێکی تر بکه‌مه په‌روه‌ردگاری خۆم له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه‌؟ هیچ که‌سێک هیچ گوناهێک ناکات له‌سه‌ر خۆی نه‌که‌وێت، هیچ که‌سێک باری گرانی تاوانی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه‌، ئینجا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان پێ ده‌دات که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌یه‌.

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا جگە لە اللە من کەسێکی تر بەپەروەردگاری خۆم ھەڵبژێرم و داوای لێ بکەم، کە ئەو پەروەردگاری ھەموو شتێکە؟! ئەو پەروەردگاری ئەو شتانەیشە کە ئێوە جگە لە خوا دەیانپەرستن، وە ھیچ کەسێکی بەری و بێتاوان گوناھی غەیری خۆی ھەڵناگرێت، وە پاشان گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاشان لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک و دووبەرەک بوون لە سەری لە کاروباری ئاینەکەتان لە دونیادا ھەواڵتان پێ دەدات و ئاگادارتان دەکاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە