سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:132
وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ
بۆ ههر یهکێک له بێ باوهڕ و موسڵمان چهندهها پلهوپایه ههیه له پاداشتی کردهوهکانی، پهروهردگاریشت بێئاگا نیه لهو کاروکردهوهی که دهیکهن.
تەفسیر
ھەریەک لەوان پلەو پایەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بە پێی کارو کردەوەکانیان، جا خراپە و شەڕی زۆر وەکو کەمەکەی نییە، وە ئەو کەسەی شوێنی خەڵکی دەکەوێت وەکو ئەو کەسە نییە خەڵکی شوێنی دەکەون ، هەروەها پاداشتی ئەوانەی کە کارو کردەوەی چاکە دەکەن وەکو یەک نین ، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا و غافڵ نییە لەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن ، بەڵکو ئەو ئاگاداری ھەموویەتی ، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کارو کردەوەکانیان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە