سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:12

قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ قُلْ لِلَّهِ ۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

(لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه‌؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه‌، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه‌، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه‌، (هه‌رچه‌نده‌) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاندو بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه‌، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لەنێوانیادا ھەیە موڵکی کێیە؟ دواتر ھەر خۆت وەڵام بدەرەوە وپێیان بڵێ: ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیە، ئەو خوایە کە ڕەحم ومیھرەبانی لەسەر خۆی فەرز کردووە وەک فەزڵ ومنەتێک بەسەر بەندەکانیدا، وە ھیچ پەلەی نیە لەسزادانیان تا ئەو کاتەی کە ئیتر تەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای خوا، پەروەردگار لەڕۆژی دواییدا کۆیان دەکاتەوە، لەو ڕۆژەی کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، وە ئەوانەی کەبەبێباوەڕیەکەیان دواڕۆژی خۆیان فەوتاند، باوەڕ ناھێنن تاکو خۆیان ڕزگار بکەن لەتیاچوون خەسارۆمەندی لەڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە