سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:119
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا لَيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ
به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن.
تەفسیر
ئەی باوەڕداران چی شتێک ڕێگریتان لێدەکات کە لەو ئاژەڵ و گیاندارانە بخۆن کە لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر ھێنراوە، لە كاتێكدا خوای گەورە ئەوەی کە حەرامی کردووە لەسەرتان بۆی ڕوونکردونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەرتان وازی لێ بھێنن، ئیللا مەگەر کاتێک نەبێت لەبەر ناچاری ھانای بۆ بەرن، چونکە ناچاری حەرامەکان حەڵاڵ دەكات و ڕێگای پێدەدات، وە بێگومان زۆرێک لە بتپەرست و موشریکەکان شوێنکەوتوانیان دوور دەخەنەوە لەھەق و ڕاستی بەھۆی ئەو ڕا و بۆچوونە خراپانەی كە هەر بەنەفامی خۆیان لەسەرین، لە كاتێكدا ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە بۆیان ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە گۆشتی مردارەوە بوو و جگە لەوەش، وە ئەوەشی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە بۆیان حەرامی دەکەن، لە بەحیرە (بەحیرە: بریتییە لە ووشترێک پێنج جار زاوزێی کردبێت و پێنجەم جار بەچكەیەكی مێی بووبێت ئەو كات گوێیان لەت دەكرد و حەرامیان دەكرد لە سەر خۆیان) و وەصیلە ( وەصیلە: بریتیە لەو ئاژەڵەی ئەگەر مێی بوایە ئەوا بۆ خۆیان بوو وە ئەگەر نێرەی بوایە بۆ بتەكانیان سەریان دەبڕی، وە ئەگەر نێرە و مێی بوایە دەیانگوت: بە براكەیدا گەیشت ئەوا چیتر نێرەكانیان بۆ بتەكانیان سەر نەدەبڕی) وە حامی و جگە لەوانەش ( حامی: ئەگەر نێرەی ئاژەڵێك لە وەچی (پشتی) دە مێ بهاتایە ئیتر ئەیانوت: ئەمە پشتی پارێزراوەو نابێت هیچ كەسێك سواری بێت و هیچ لەوەرگایەكی لێ قەەغە نەدەكرا) ، بێگومان ئەی پێغەمبەر خوای گەورە زاناتر و شارەزاترە بەوانەی کە سنوورەکانی خوا دەبەزێنن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای ئەوانە دەدات کە سنورەکانیان بەزاندووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە