سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:116
وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر ئەگەر تەقدیر وا بوایە کە گوێڕایەڵی زۆربەی خەڵکی سەر زەویت بکردایە ئەوا لەسەر ڕێگای دینی خوای گەورە لایان دەدایت وگومڕایان دەکردیت ، بەڵام سوننەتی خوای گەورە وایە کە ھەق و ڕاستی لەگەڵ کەمینەدایە، چونکە زۆربەی خەڵکی تەنھا شوێنی ئەو گومان ودوو دڵییە دەکەون کەھیچ بەڵگە و پاڵپشتیەکی نییە، ئەوان وایان گومان دەبرد کە پەرستراوەکانیان لەخوایان نزیک دەکەنەوە، کەچی ئەوان لەوەدا درۆ دەكەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە