سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:114

أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ

ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه‌) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاورو جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه‌، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە لەگەڵ خوای گەورەدا جگە لە ئەو دەپەرستن، ئایا ماقووڵە و دەكرێ كەوا ڕازیبم بەوەی جگە لە خوای گەورە کەسێکی تر بکەمە دادوەری نێوان من و ئێوە ؟ کە ھەر ئەو خوایەیە ئەم قورئانەی دابەزاندووەتە سەرتان کە ھەموو شتێکی ڕوون کردووەتەوە و بە جوانی باسی كردووە ، وە ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەیش کە ئینجیلمان پێدان ، چاک دەزانن ئەم قورئانەی كە دابەزێندراوەتە سەر تۆ ھەموو ھەق و ڕاستیەکی لە خۆ گرتووە ، چونکە لە ئەو دوو کتێبەی ئەواندا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایان تێدا بە دی كردووە لەسەر ئەوە ، کەوابوو ئیتر تۆ ھیچ گومان ودوو دڵیەکت نەبێت لەسەر ئەوەی وەحیمان بۆ كردووی .

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە